ڕێوڕەسمی بە خاک سەپاردنی قوربانیەکانی رووداوەکەی سلێمانی ئەمڕۆ بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
شەوی پێنجشەممە لە شاری سلێمانی بەهۆی تەقینەوەیەک ١٥ کەس گیانیان لە دەست دابوو و ١٢ کەسیش بریدار بوبوون.
بڕیارە ڕێوڕەسمی بە خاک سەپاردنی قوربانیەکان ئەمڕۆ بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زور هاوڵاتی بەڕێوە بچێت.
بە پێی زانیارییەکانی بە دەست هاتوو، ١٤ کەس لە قوربانیەکان لە سلێمانی و قوربانیێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە خاک دەسپێردڕێت.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێک دەست نیشانی کردبوو، "ئامادەکاری و ڕێکارەکانی تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا و پزیشکی دادوەری لە تەندروستی سلێمانی بۆ مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی تەرمەکانی قوربانیانی ڕوداووی تەقینەوەی شاری سلێمانی لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی. بە سوپاس و دەستخۆشیەوە سەرجەم کاروبارەکانی پێشوازیکردنی برینداران و چارەسەری و نەشتەرگەری و بانکی خوێن و پزیشکی دادوەری و چاودێریکردنی چڕی حالەتەکان بەڕێکوپێکی بەڕێوەچوو."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند، "ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک رادەست ناکرێتەوە."